دەستبەسەر کرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە شاری شنۆ
پێنجشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۴   |  26-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “سولەیمان قادرگەڵوان” خەڵکی شاری شنۆ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەدوای دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ناوبراو، چەندین ڤیدیۆی تەبلیغیان لە بەرژەوەندی حکوومەت لە پەیجەکانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەت وەپاڵدراوەکان لەدژی ئەم هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بەدوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و لە کۆتاییدا، ئازاد کرابوو.