دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۴   |  26-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی (ئ .ج) تەمەن ٤٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم هاووڵاتییە دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بە نوسینی بەڵێننامە ئازاد کراوە. شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ساڵی ١٤٠١، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.