فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار بە ڕووداوی شوێنی کار لە ورمێ
پێنجشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۴   |  26-06-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “شەهریار و نەوزاد دیرک” خەڵکی ئاوایی غەزن” و دایشتووی گەرەکی ئیسلاماوای ورمێ، لە کاتی کار لە پڕۆژەیەکی بیناسازی لە شەقامی شوماڵی شەهرەکی فەرهەنگیان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەستداوە.
شایانی باسە، بەهۆی ئەم ڕووداوە یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و ئەوی دیکەشیان دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان کرێکار بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکاران دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار و هەر بۆیە، ئێران لە بواری دابین کردنی ئەمنییەتی شوێنی کار لەئاستی جیهاندا، لە پلەی ١٣٢ دایە کە بە خوارترین پلە دێتە ئەژمار.