فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ئێرانشار
پێنجشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۴   |  26-06-2025

حۆسنییە کەلکەلی، تەمەن ٤١ ساڵ، موعەلیم و خەڵکی گوندی سوراپ سەر بە ئێرانشار کە ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕژیم تەقەی لێکرابوو، بە دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی “خاتموائەنبیا”ی زاهێدان، گیانی لەدەستدا.
هەروەها، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی مستەفا ڕەخشانی کە ڕۆژی پێنجشممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن چەند کەسێکی چەکدارەوە تەقەی لێکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، لە نەخۆشخانەیەکی زاهێدان گیانی لەدەست داوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ کام لە بەرپرسانی ڕژیم یاخود ناوەندەکانی ئەمنییەتی و قەزایی، بەرپرسایەتی ئەم قەتڵەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.