فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەر کرانی بە سەدان هاووڵاتیی لە شارەکانی ئێران
پێنجشەممە ۰۵-۰۴-۱۴۰۴   |  26-06-2025

بەپێی ئامار و زانیارییە کۆکراوەکان، لە سەرەتای شەڕی ڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامیی و ئیسرائیل و لە ڕەوتی شەپۆلی بەرفراوانی سەرکوت و دەستبەسەرکرانەکان، لە ماوەی ۱۳ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ۷۳۴ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ۳۲ ژن، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان و ۸ هاووڵاتیی ئۆرووپای، بریتی لە یەک ژن دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، زۆربەی ئەو کەسانە بە تۆمەتی وەکوو “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل”، “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” و “تێکدانی بیروڕای گشتی” لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.