فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ڕەحمان مام ئیسماعیل بەدوای دەستبەسەر کرانی لە مەهاباد
هەینی ۰۶-۰۴-۱۴۰۴   |  27-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، كاتژمێڕ چواری بەیانیی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، “ڕەحمان مام ئیسماعیل” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵكی گوندی “قزڵجە”ی سەر بە مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراو، زانیارییەك لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەكەی خۆی دەستبەسەر كردووە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتابی ناوبراودا گرتووە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.