مانگرتنی سەرتاسەری کرێکاران و خانەنشین کراوان لە بێلژیک
هەینی ۰۶-۰۴-۱۴۰۴   |  27-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەپۆلی نوێی مانگرتنی گشتی لە بێلژیک کە لە ناڕەزایەتیی بە “چاکسازی پێشنیارکراوی دەوڵەتی فێدێڕاڵ” سەبارەت بە پێداچوونەوە بە یاسای خانەنشینی و ڕێژەی هەمیشەیی خانەنشین کراوان دەستی پێکردووە، دەیان هەزار کەسی هێناوەتە سەر شەقامەکان و بەهۆیەوە سەرجەم گەشتەکانی دوو فڕۆکەخانەی سەرەکی بروکسێل ڕاگیراوە.
شایانی باسە، کەرتی خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی لە بێلژیک، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەهۆی مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری لەم وڵاتە لە ناڕەزایەتیی بە چاکسازی پێشنیارکراو بۆ سیستەمی خانەنشینی کە دەبێتە هۆی کەمکرانەوەی حقووقی هەمیشەیی خانەنشین کراوان، بەتەواوی پەکی کەوتبوو.