کوژرانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
شەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۴   |  28-06-2025

بەندکراوێک بەناوی “مورادبەیگ زارعی” کە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان ڕاگیرابوو، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک لەو زیندانە، بە چەکی سارد بریندار کرا و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مورادبەیگ زارعی، بەندکراوی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕەوتی تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان گیانی خۆی لەدەستدا. شایانی باسە، ناوبراو کە ماوەی دوو ساڵ حوکمەکەی لەو زیندانە تێپەڕ کردبوو، دوای برینداربوون بە چەکی سارد بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست داوە.