فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوی ناڕەزایەتی سەراسەری خانەنشین کراوان و کرێکارانی شیرکەتی تامین ئیجتماعی سندووقی فولادی تاران، ئەهواز و ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۸-۱۲-۱۴۰۰   |  27-02-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممە لە سەر بانگەوازی پێشەکی ڕێکخراوی خانەنشینکراوانی تامین ئیجتماعی ئێران و سندووقی فولادی تاران، ئەهواز و ئیسفەهان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی سەراسەری لە زۆر یاک لە شارەکانی ئێران لەوانە: ” شوش و حەوت تەپە، مەشهەد، تەورێز، شهرکرد، قەزوێن، ئەراک، کرماشان، ئەردەبیڵ، شیراز، خۆڕەم ئاوا، بجنورد، ڕەشت، شوشتەر،و…” بەڕێوەچوو. بەشدربووانی ئەو کۆبوونەوانە خوازیاری پێڕاگەیشتنی حکوومەت بە داخوازیەکانیان و بردنە سەرەوەی ئاستی حقوقەکانیان و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ئابووری بنەمالەکانیان لە لایەن دەوڵەتەوە بوون.

شایانی باسە ناڕازیان لە چەند شارێکدا بە داخستنی سفرەی خاڵی لە سەر شەقامەکان، دروشم گەلیک وەکوو ” هاوار هاوار لەم هەموو بێ عەداڵەتی و ستەمە، و خانەنشینکراوان هەستنەوە بۆ راماڵینی ئەم هەموو ستەم و هەڵاواردنە” و دروشمی دیکەیان وتەوە. خانەنشینکراوان و کرێکارانی شیرکەتی تامین ئیجتماعی، هەموو یەکشەممەیەک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی جواب نەدانەوە و پێڕانەگەیشتن بە داخوزایەکانین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەبەن.