فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بەدوای دەستبەسەر کرانیان
شەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۴   |  28-06-2025

ڕۆژی یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو برای خەڵكی سەقز بە ناوەكانی “میلاد ڕەحیمی” تەمەن ٢٢ ساڵ و “هادی ڕەحیمی” تەمەن ٣٣ ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییان لەمشارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان، زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان ئەم دوو برایانەیان كاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، و بە لێدان و توندوتیژی، لە ماڵەكەیان لە شەقامی فەخری رازی سەقز دەستبەسەر كردووە. شایانی باسە، دایكی ئەم دوو برا نابینایە و لە كاتی دەستبەسەركردنی منداڵەكانی، بە هۆی گوشاری دڵ بردراوەتە نەخۆشخانە. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەر كران، تۆمەتە سەپێندراوەكان و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.