فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لەشاری سنە
شەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۴   |  28-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ۲ی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۶ی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەلال خودامورادی، دانیشتووی گەڕەکی حەسەن ئاوای شاری سنە، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی گرووپی “شاخەوانی حەسەن ئاباد”، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی خودامورادی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدان ڕوویداوە و ئەو هێزانە دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ناوبراو وەکوو مۆبایل و مێمۆری کامێراکەیدا گرتووە.
شایەنی باسە، ئەو هاووڵاتییە پێشتر واتە ڕۆژی هەینی ۳ی خاکەلێوەی پارەکە و هەروەها خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٧، بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمه‌کانی نەورۆز دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.