دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ورمێ
یەکشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۴   |  29-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ۳ی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو برا بەناوەکانی “ئەفشین و کاکۆ عەزیزی” و برازاکەیان بەناوی “بەختیار عەزیزی” خەڵکی شارۆچکەی “دزێی مەرگەوڕ”ی ورمێ دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە نزیکەی بیست ئۆتۆمبێل، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەختیار، ئەفشین و کاکۆ عەزیزی و بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەریان کردوون. شایانی باسە، بەختیار عەزیزی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەفشین و کاکۆ عەزیزی لەبەر دەستدا نییە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.