کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە بانە
یەکشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۴   |  29-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “سەیوان عەبدوڵڵازادە” کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی «حەوتتاش»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا و “حسێن”، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «کێلەشین»ی سەقز بریندار کرا.
ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری «ئاوپەڕ»ی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە، کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە. هاوکات دە ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.