ڕاپۆرتێک لەسەر ئاماری قوربانیانی هێرشی ئێسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین
یەکشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۴   |  29-06-2025

ماڵپەڕی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ڕژیم، لە زاری ئەسغەر جیهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتەکە بڵاوی کردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا ژمارەی کوژراوانی زیندانی ئێڤین بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل گەیشتووەتە ٧١ کەس کە لە نێویاندا سەرباز، کارمەندی زیندانەکە و زیندانیان و ژمارەیەک سەردانیکار و خەڵکی ئاسایی نیشتەجێی دەوروبەری زیندانەکەش هەن.
هەرچەندە وتەبێژەی دەسەڵاتی دادوەری، ئاماژەی بە ژمارەی بریندارانی هێرشەکە نەداوە، بەڵام ئاشکرای کردووە، کە ژمارەیەک کەس لەو هێرشەدا برینداربوون و بەشێکیان هەر لەوێ چارەسەریان بۆ کراوە و ژمارەیەکیشیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان بەرز بێتەوە.