فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی لە شاری مەریوان
یەکشەممە ۰۸-۰۴-۱۴۰۴   |  29-06-2025

بەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم پێنج هاووڵاتییە بە “حەمزە عوسمانی” تەمەن ٢٤ ساڵ، “ئەحسەن عوسمانی” تەمەن ٢٢ ساڵ، “عەبدوڵڵا باخە” تەمەن ٣٥ ساڵ، “ئومید باخە” تەمەن ٣٠ ساڵ و “رامیار رەزایی” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “دەرەناخێ”ی سەر بە مەریوان، سەلمێنراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و پشکنیویانن و هەروەها هەڕەشەیان لە بنەماڵەکانیان کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیاریەک لەبەردەست نییە.