
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەیوان سولەیمانی تەمەن ۳۹ ساڵ و خەڵکی بەشی سیمینەی سەر بە شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و دوای یازدە ڕۆژ دەستبەسەربوون لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی جۆزەردانی ١٤٠٤، عەبدول ڕەسووڵی، تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی گوندی «تازەئابادی دۆڵەڕەش» سەر بە شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۲ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.