ڕاگوێزرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بۆ شوێنێکی نادیار
دوشەممە ۰۹-۰۴-۱۴۰۴   |  30-06-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەک بە ناوی “یونس تەنهایی” خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “هەمزەئاوا”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، دامەزراوە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ جۆرە ڕونکردنەوە و زانیاریەکیان لە سەر بارودۆخی ناوبراو ، شوێنی ڕاگیرانەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو، بەم بنەماڵەیە نەداوە. شایانی باسە، یونس تەنهایی پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.