
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کارفەرمای کارخانەی “سرجین بافت”ی زەنجان، بە بیانووی کەمبوونی سەچاوەی ماڵی، دەستی کردووە بە دەرکردنی کرێکارانی ئەم ناوەندە.
بەوتەی کرێکارانی ئەم کارخانەیە، ئەندامانی کۆمیسۆنی کرێکاری پارێزگای زەنجان، چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە بارودۆخی کرێکارانی دەرکراو لەگەڵ کارفەرمای ئەم کارخانەیە بەڕێوەبردووە. شایانی باسە، کارفەرمای کارخانەی سرجین بافت لەم کۆبوونەوانەدا ڕایگەیاندووە: ئەم کرێکارانە کاتێک دەتوان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، کە لە لایەن دەوڵەتەوە تەسهیلاتی بانکی بەم ناوەندە بدرێ. جێگای ئاماژەیە، کارخانەی “سرجین بافت” یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی ڕستن و چنینی ئێران لە زەنجانە کە لە نیوەی دووهەمی ساڵی ١٤٠٢ بەدوای ١٠ ساڵ ڕاگیڕانی چالاکییەکانی، سەر لەنوێ کارەکانی دەست پێ کردووەتەوە.