
شـۆرای هاوکاریـی هێـزە چـەپ و کۆمۆنیسـتەکانی کوردسـتان لـە بەرامبـەر پڕۆژەی حیزب و هێزە ناسیۆنالیست و ئیسلامییەکان بۆ دەسەڵاتداریەتی لە دەورەی گوزار و نیزامی پەرلەمانی کە ئەم حیزب و هێزانە مەوعیزەی بۆ دەکەن، نیزامـی شـۆرایی بــە باشتــرین و دەســتەبەرترین ئامــرازی بەشــداری هەمــوو تاکەکانــی خەڵــک وەک داڕێــژەر و حێبەجێــکاری یاســا لــە بەڕێوەبردنـی کۆمەڵـگا دەزانـێ. بـە بـاوەڕی شـۆرای هـاوکاری، لـە بارودۆخێکـدا کـە پێشـکەوتنی تێکنۆلـۆژی، پەرەسـەندنی تـۆڕە کۆمەڵایەتییـەکان زیاتـر لـە هەمـوو کاتێـک پەیوەنـدی پەرەپێــداوە و ئیمکانــی دەستڕاگەیشــن بــە زانیاریــی لــە هەمــوو بوارەکانــدا بــۆ هەمــووان دابیــن کــردووە، نیزامــی شــۆرایی بابەتــی بەشــداری ڕاســتەوخۆی کرێــکاران و کۆمەڵانــی خەڵــک لــە بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگای زیاتــر لــە ڕابــردوو ئاســان کردووەتــەوە. ئیــدارەی شــۆرایی کۆمەڵــگا دەتوانـێ لـە دامەزرانـی سیسـتەمێکی بوروکراتیـک کە دیسـان بکەوێتــە ســەر ســەری خەڵــک و ئــەوان بکاتــە تەماشــاچی بێدەسەڵاتی گۆڕەپانـی سیاسـەت، ڕێگـری بـکات. خەڵـک لـە نیزامـی شـۆراییدا هـەم داڕێـژەر و هـەم بەڕێوەبـەری یاسـان. لــەم نیزامــە حکوومەتییــەدا هەمــوو کاربەدەســتانی ئیــداری و سیاســی و قەزایــی لەلایەن خەڵکــەوە هەڵدەبژێردرێــن و هــەرکات زۆرینــەی دەنگــدەران بڕیــار بــدەن، دەتوانــن لەســەر کار لایانبەرن.
دەسەڵاتی شــۆرایی پێکهاتەیەکــی هێرەمیــی هەیــە و پێکهاتــووە لــە : شــۆراکانی گەڕەکــەکان، شــۆراکانی شــار، شــۆراکانی ناوچــە و کۆنگــرەی سەرانســەری شــۆراکان وەک باڵاتریـن ئۆرگانـی دەسەڵاتی خەڵک لـە کوردسـتان. کۆنگرەی سەرانســەری شــۆراکان هــەم داڕێــژەری یاســایە و هــەم باڵاتریــن ناوەنــدە دەوڵەتییــەکان بــۆ ئەرکــی جێبەجێکــردن ڕێکدەخــات و بەســەر چالاکییەکانیانــدا چاوەدێــری دەکات.
لــە دەسەڵاتی شــۆراییدا سیســتەمی دادوەری و قەزایــی بــە تــەواوی لــە سیســتەمی جێبەجێــکار ســەربەخۆ دەبێــت. قازییــەکان و هەمــوو کاربەدەســتانی قەزایــی لەلایەن خەڵکـەوە هەڵدەبژێردرێـن و هـەرکات زۆرینـەی دەنگـدەران ئیرادەیــان کــرد دەتوانــن لەســەر کار لایانبەرن. هەمــوو دادگا تایبەتــەکان هەڵدەوەشــێنەوە و ســەرجەم موحاکمــە عەلەنییـەکان بـە بەشـداری هەیئەتـی ژووری بەڕێوەدەچێـت. ــە حکوومەتــی شــۆرایی خەڵــک لــە کوردســتان، ئەحزابــی سیاسـی تەنهـا لەڕێگـەی بەشـداریکردن لـە هەڵبژاردنەکانـی شـۆراکان لەئاسـتە جۆراوجۆرەکانـدا دەتوانـن لـە ئۆرگانەکانـی ئیــدارە و بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگا و لــە دەسەڵاتی سیاســیدا بەشـدار بـن.
لە ژێر دەسەڵاتی شۆرایی خەڵک لە کوردستان، ئەرتەش، سپای پاسداران وس سەرجەم ئۆرگانەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی و نیزامیی کۆمایر ئیسلامی هەڵدەوەشێتەوە و ڕێکخراوێکی چەکداری جەماوەری لەژێر فەرمانی کۆنگرەی سەرتاسەریی شۆراکان پێکدێت. ئەم ڕێکخراوە چەکدارە جەماوەرییە لە کوردستان بە فەرماندەیی کۆنگرەی سەرتاسەریی شۆراکان کاروباری پەیوەندیدار بە بەرگری لە دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانی لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی مەرکەزی یان هەر هێزێکی دیکە وەئەستۆ دەبێت. ئــەم هێــزە مافــی دەســتوەردانی لــە کاروبـاری ناوخـۆی کوردسـتاندا نابێـت. ئینتزاماتـی ناوخۆیـی کوردسـتان لەلایەن هێزێکـەوە دابیــن دەکـرێ کـە لەلایەن باڵاتریــن ناوەنــدی دەوڵەتیــی هەڵبژێــردراوی کۆنگــرەی سەرانســەری شــۆراکانەوە ســازمان دەدرێ و کۆنگــرە بەســەر چالاکییەکانیــدا چاوەدێــری دەکات.
دەەسەڵاتی شۆرایی خەڵک لە کوردستان کۆتایی بە ستەمی نەتەوایەتی لە کوردستان دەهێنێت.
- بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە ســتەمی نەتەوەیــی چ لــە ســەردەمی ڕژیمەکانــی پاشــایەتی و چ لــە ســەردەمی ڕژیمــی کۆمــاری ئیســلامی وێـڕای وەحشـیانەترین شـێوەکانی سـەرکوت بەسـەر خەڵکـی کوردسـتاندا سـەپێندراوە. لەم ڕووەوە لە کوردسـتانی ئازادکراو هەمــوو ئــەو یاســا و ناوەندانــەی کــە هێـمـا یــان پارێــزەری ســتەمی نەتەوەییــن هەڵدەوەشــێنەوە و مافــی دیاریکردنــی چارەنووسـی خەڵکـی کوردسـتان بەمانـای ئـازادی جیابوونەوە لــە ئێــران و پێکهێنانــی دەوڵەتــی ســەربەخۆ، بەڕەســمی دەناسرێــت. دەسەڵاتی شــۆرایی وێــڕای تەئکیــد لەســەر هاوپشــتی و هاوچارەنووســی خەباتــی خەڵکــی کوردســتان لەگــەڵ خەڵکــی سەرانســەری ئێــران، هەمــوو مــەرج و پێداویســتییەکانی ڕێفراندۆمێکــی ئــازاد و دێموکراتیــک بــۆ کەڵـک وەرگرتنـی وشـیارانەی خەڵکـی کوردسـتان لـەم مافـە دابیــن و زەمانــەت دەکات.
- ئەگــەر ســەرەڕای دابینکرانــی کردەوەیــی و ڕاسـتەقینەی پێداویسـتییەکانی سـەرەوە، خەڵکـی کوردسـتان ئازادانــە بڕیاریــان دا کــە لــە چوارچێــوەی وڵاتــی ئێرانــدا مبێننــەوە، ئــەوکات مافــی یەکســانی خەڵکــی کوردســتان لــە هەمـوو بوارەکانـی ژیانـی سیاسـی، کۆمەڵایەتی و کلتـووری و ئیداریــی کۆمەڵــگا دابیــن و زەمانــەت دەکرێــت.
- لـە دەسەڵاتی شـۆرایی کوردسـتان هەمـوو خەڵکـی دانیشــتووی ناوچــەکان بــە بــێ لەبەرچاوگرتنــی نەتــەوە، ڕەگـەز و ئاییـن لـە هەمـوو ئاسـتەکاندا، لـە نیزامـی سیاسـی و یاسـادانان، بەڕێوەبـەری و قەزایـی کوردسـتاندا بەشـدار دەبـن و بـە بـێ هیـچ جـۆرە هەڵاواردنێـک لەگـەڵ هەمـوو خەڵکـی دانیشــتووی کوردســتان مافــی یەکســانیان دەبێــت.
- ئێمــە هەروەهــا ڕایدەگەیەنیــن کــە گەڵاڵەی فێدرالیســم بــۆ دیاریکردنــی پەیوەنــدی لەگــەڵ دەوڵەتــی ناوەنـدی نەتەنهـا یارمەتیـدەری نەمانـی سـتەمی نەتەوەیـی لـە کوردسـتان نابێـت، بەڵکـوو ئـەم سـتەمە جـێ دەخـات و تەفرەقــە و چەنــد دەســتەیی پەرەپێــدەدات.
- دەسەڵاتی شــۆرایی خەڵــک لــە کوردســتان هەرجـۆرە سـات و سـەودای دەوڵەتـی ناوەنـدی لەگـەڵ هێـزە خۆجێییـەکان سـەبارەت بـە ئارایشـی سیاسـی کوردسـتان بـە نایاســایی و نادروســت دەزانێــت. یەکلاییکردنــەوەی هــەر گەڵاڵەیـەک سـەبارەت بـە شـێوازی بەڕێوەبردنـی کۆمەڵـگای کوردسـتان و شـێوازی پەیوەنـدی لەگـەڵ دەوڵەتـی ناوەنـدی لەڕێگــەی دەنگدانــی گشــتی خەڵکــی کوردســتانەوە بەڕێوەدەچێــت.
شـۆرای هاوکاریـی هێـزە چـەپ و کۆمۆنیسـتەکانی کوردسـتان هــەوڵ دەدات هەمــوو خواســتەکان، مــاف و ئازادییەکانــی خەڵــک کــە نەمانی ستەمی نەتەوایەتی یەکێک لەوانە، بکرێنـە بنەمایـەک بـۆ داڕشـتنی یاسـای بنەڕەتـی دەسەڵاتی شــۆرایی خەڵــک لــە کوردســتان. بزووتنـەوەی شۆڕشـگێڕانەی کوردسـتان بـە هەڵکردنـی ئاڵای داخوازییەکانــی ســەرەوە و بــە یەکگرتوویــی و هاوپشــتی لەگــەڵ بزووتنــەوەی کرێکاریــی ئێــران، بزووتنــەوەی ڕزگاری ژن و هەمــوو بزووتنــەوە پێشــڕەوە کۆمەڵایەتییــەکان و بزووتنـەوەی شۆڕشـگێڕانەی خەڵـک لـە سەرانسـەری ئێـران، بـۆ ڕووخاندنـی کۆمـاری ئیسلامی و دامەزراندنـی دەسەڵاتی شــۆرایی کرێــکاران و زەحمەتکێشــان و بێبەشــان و بــۆ پێکهێنانـی کۆمەڵگایەکـی ئـازاد و بەرابـەر کـە تێیدا سـەروەت و ســەرچاوە دەوڵەمەنــدە سرووشتییەکان لــە خزمــەت خۆشــبژێویی گشــتیدا بــن، خەبــات دەکات. بزووتنــەوەی شۆڕشــگێڕانەی کوردســتان مەرجــی بەرەوپێشــچوون و زەمانەتکردنــی ســەرکەوتنی خــۆی لــە یەکگرتوویــی لەگەڵ بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان و لــە یەکگرتوویــی لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە سەرتاسەری ئێراندا دەبینێت.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە