دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی لەنجاوای سەر بە شاری مەریوان
سێشەممە ۱۰-۰۴-۱۴۰۴   |  01-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “فایەق باستان” خەڵکی ئاوایی “سۆفی بلە” و دانیشتووی ئاوایی لەنجاوای سەر بە بەشی ناوەندی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل
لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.