فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شاری سەقز
چوارشەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۴   |  02-07-2025

 پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “دلێر سەلیمی” تەمەن ٤٠ ساڵ و هاوژینەکەی بەناوی “ژیلا تەشەکۆری” تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ دلێر سەلیمی لە ڕێگای ساوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها هاوژینەکەی دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی دلێر سەلیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەر کردنی خاتوو ژیلا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و لابتۆپەکەشیدا گرتووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەم ژن و مێردە، تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە وڵام و ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر بارودۆخی تەندروستی ، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنیان بە بنەماڵەکان نەداوەتەوە.