فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی سیاسی لە شاری ئیلام
پێنجشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۴   |  03-07-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، موسا ئومیدی ، چالاکی سیاسی و خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکی سیاسیە و لەگەڵ دەستبەسەر کردنی، دەستیان بە سەر بەشێک لە کەلوپەلە کەسیەکانی وەکوو مۆبایل، لابتۆپ و بەشێکی زۆر لە کتێبەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. موسا ئومیدی نوسەر، لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای پێشووی زانکۆیە کە بە هۆکاری بۆچوونە ڕەخنەگرانەکانی لە سەر کارەکەی دوور خرابوویەوە. ئەم چالاکی سیاسیە پێشتر لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندی گروپ یان رێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” بۆ دادسەرای ئیلام بانگ کرابوو.