بەردەوامی دەستبەسەر کرانی ٩ کەس لە پەیڕەوانی ڕەوتی “یەمانی” لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد
پێنجشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۴   |  03-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کرانی ٩ کەس لە پەیڕەوانی ڕەوتی “یەمانی” لە مەشهەد، هەتا ئێستا بەبێ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە زیندانی وەکیل ئاباد ڕاگیراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عێماد ئێفتێتاحی، ئەمین ئەکبەری، سەید یەحیا تەرەحۆمی، قاسم حاتەمی، عەلیڕەزا سەلیم کاویانی، سەجاد ڕەزوان، محەممەدکازم فەتحی، محەممەدحسێن نەزەرنژاد” و کەسێکی دیکەی پەیڕەوی ڕەوتی یەمانی، یەک مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەشهەد دەستبەسەر کراون و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم کەسانە بڵاونەکراوەتەوە.