
شـۆرای هاوکاریـی هێـزە چـەپ و کۆمۆنیسـتەکانی کوردسـتان وەک هێزێکی لێبڕاو لە خەبات بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ڕژیمی جنایەتکاری ئیسلامی، لە بەرامبەر پڕۆژەی حیزب و هێزە ناسیۆنالیست و ئیسلامییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕاپەڕینی جەماوەر لە شارەکانی کوردستان و زەوتکردنی دەسەڵات لە دەورەی ڕاگوزەر و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پارلەمان کە ئەم حیزب و هێزانە هەر لە ئێستاوە مەوعیزەی بۆ دەکەن، نیزامـی شـۆرایی بــە باشتــرین و دەســتەبەرترین ئامــرازی بەشــداری هەمــوو تاکەکانــی خەڵــک وەک داڕێــژەر و حێبەجێــکاری یاســا لــە بەڕێوەبردنـی کۆمەڵـگا دەزانـێ. بـە بـاوەڕی شـۆرای هـاوکاری، لـە بارودۆخێکـدا کـە پێشـکەوتنی تێکنۆلـۆژی، پەرەسـەندنی تـۆڕە کۆمەڵایەتییـەکان زیاتـر لـە هەمـوو کاتێـک پەیوەنـدی پەرەپێــداوە و ئیمکانــی دەستڕاگەیشــن بــە زانیاریــی لــە هەمــوو بوارەکانــدا بــۆ هەمــووان دابیــن کــردووە، نیزامــی شــۆرایی بابەتــی بەشــداری ڕاســتەوخۆی کرێــکاران و زەحمەتکێشان و جەماوەری ستەملێکراوی کوردستانی لــە بەڕێوەبردنــی کۆمەڵــگا زیاتــر لــە ڕابــردوو ئاســان کردووەتــەوە. ئیــدارەی شــۆرایی کۆمەڵــگا دەتوانـێ لـە دامەزرانـی سیسـتەمێکی بوروکراتیـک کە دیسـان بکەوێتــە ســەر ســەری خەڵــک و ئــەوان بکاتــە تەماشــاچی بێدەسەڵاتی گۆڕەپانـی سیاسـەت، ڕێگـری بـکات. خەڵـک لـە نیزامـی شـۆراییدا هـەم داڕێـژەر و هـەم بەڕێوەبـەری یاسـان. لــەم نیزامــە حکوومەتییــەدا هەمــوو کاربەدەســتانی ئیــداری و سیاســی و قەزایــی لەلایەن خەڵکــەوە هەڵدەبژێردرێــن و هــەرکات زۆرینــەی دەنگــدەران بڕیــار بــدەن، دەتوانــن لەســەر کار لایانبەرن.
شـۆرای هاوکاریـی هێـزە چـەپ و کۆمۆنیسـتەکانی کوردسـتان دەمێکە بەشە سەرەکییەکانی مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی ڕاگەیاندووە و لێبڕاوانە بۆیان خەبات دەکات.
- لە کوردسـتانی ئازادکراو هەمــوو ئــەو یاســا و ناوەندانــەی کــە هێـمـا یــان پارێــزەری ســتەمی نەتەوەییــن هەڵدەوەشــێنەوە و مافــی دیاریکردنــی چارەنووسـی خەڵکـی کوردسـتان بەمانـای ئـازادی جیابوونەوە لــە ئێــران و پێکهێنانــی دەوڵەتــی ســەربەخۆ، بەڕەســمی دەناسرێــت. دەسەڵاتی شــۆرایی وێــڕای تەئکیــد لەســەر هاوپشــتی و هاوچارەنووســی خەباتــی خەڵکــی کوردســتان لەگــەڵ خەڵکــی سەرانســەری ئێــران، هەمــوو مــەرج و پێداویســتییەکانی ڕێفراندۆمێکــی ئــازاد و دێموکراتیــک بــۆ کەڵـک وەرگرتنـی وشـیارانەی خەڵکـی کوردسـتان لـەم مافـە دابیــن و زەمانــەت دەکات. ئەگــەر ســەرەڕای دابینکرانــی کردەوەیــی و ڕاسـتەقینەی پێداویسـتییەکانی سـەرەوە، خەڵکـی کوردسـتان ئازادانــە بڕیاریــان دا کــە لــە چوارچێــوەی وڵاتــی ئێرانــدا مبێننــەوە، ئــەوکات مافــی یەکســانی خەڵکــی کوردســتان لــە هەمـوو بوارەکانـی ژیانـی سیاسـی، کۆمەڵایەتی و کلتـووری و ئیداریــی کۆمەڵــگا دابیــن و زەمانــەت دەکرێــت.
- ئـازادی بێشـەرت و مەرجـی سیاسـی، ئازادیـی بیـر و باوەڕ و تەبلیــغ کردنــی، ئــازادی ڕادەربڕیــن و چاپەمەنــی، ئــازادی بەڕێوەبردنــی کۆبوونــەوە، خۆپیشــاندان، مانگرتــن، ئــازادی پێکهێنانــی ئەحــزاب و چالاکــی سیاســی، پێکهێنانــی شــۆرا، ســەندیکا و هــەر جــۆرە ڕێکخراوێکــی پیشــەیی و سیاســی و جەمــاوەری. دابینکردنــی ئیمکانــی دەستڕاگەیشــتنی گشــتی بــە میدیــاکان، بڵاوکــراوە و چاپەمەنــی، کەناڵەکانــی ڕادیــۆ و تەلەڤیزیـۆن، هەڵوەشـاندنەوەی هەمـوو جـۆرە سانسـۆڕێک.
- زەمانەتکردنــی گــوزەران و خۆشــبژێویی هەمــوو هاووڵاتییــان بەپێــی ســتانداردەکانی دنیــای ئەمــڕۆ لەلایەن دەسەڵاتی شــۆرایی لــە کوردســتان، دابینکردنــی بیمــەی بێــکاری بــۆ هەمــوو کەســانی ئامــادە بــە کاری باڵای ٦١ سـاڵ و سـەرجەم ئـەو کەسـانەی کـە بـە هـۆکاری جەسـتەیی یــان دەروونــی توانــای کارکردنیــان نییــە. زەمانەتکردنــی پــەروەردە و تەندروســتی بەخۆڕایــی بــۆ هاووڵاتییــان، دابیـن و زەمانەتکردنـی شـوێنی نیشـتەجێبوونی گونجـاو بـۆ هەمــوو تاکەکانــی کۆمەڵــگا، دابینکردنــی ژیــان و ڕەفاهــی کەمئەندامــان و فەراهەمکردنــی ئیمکاناتــی پێویســت بــۆ ســەملاندن و نیشــاندانی توانــای کۆمەڵایەتییــان لەلایەن دەوڵــەت، دابینکردنــی ژیــان و گوزەرانــی بەساڵاچووان و دابینکردنــی شــوێنی گشــتی و گونجــاو بــۆ ئاگالێبوونیــان.
- جیایــی کامڵــی دیــن لــە دەوڵــەت و پــەروەردە. هەڵوەشــاندنەوەی هەمــوو یاســا ئایینییــەکان، هەڵوەشــاندنەوەی ناوەنــد و دامــەزراوە مەزهەبییــە حکوومەتییــەکان. هەڵوەشــاندنەوەی هەمــوو جــۆرە هەڵاواردنێــک لــە پیشــەکانی دەوڵــەت و مافــی تاکــەکان بەپێــی باوەڕمەندبــوون یــان نەبوونیــان بــە مەزهــەب. هەڵوەشـاندنەوەی یارمەتـی ماڵـی و غەیـری ماڵـی حکوومەتی شــۆرایی بــە چالاکــی و دامــەزراوە مەزهەبییــەکان. هیــچ ئایینێـک لـە کوردسـتان بـە ئایینـی ڕەسـمی نانارسێـت. دیـن و مەزهــەب بابەتــی خسووســی تاکــەکان دەبێــت. هەمــوو کـەس لـە کوردسـتان لـە پەیـڕەو کـردن یـان نەکردنـی هـەر مەزهەبێکــدا ئــازادە.
- هەڵوەشــاندنەوەی هەمــوو جۆرەکانــی هەڵاواردن و ســتەمی ڕەگــەزی لەڕێگــەی هەڵوەشــاندنەوەی نیزامــی ئاپارتایــدی ڕەگــەزی، هەڵوەشــاندنەوەی هەمــوو یاســایەکی دژەژن و پارێــزەری هەڵاواردن. ڕاگەیانــدن و بەکــردەوە دەرهێنانــی بەرابەریــی کامڵــی ژنــان لەگــەڵ پیــاوان لــە هەمـوو بوارێکـی سیاسـی، ئابـووری، کۆمەڵایەتی و کلتـووری و بنەماڵەیــی. ژنــان لــە هەڵبژاردنــی جلوبەرگــدا ئــازادن و هــەر جــۆرە شــەرت و مەرجێکــی فەرمــی یــان زمنــی بــۆ پۆششــی ئــەوان قەدەغەیــە. هەڵوەشــاندنەوەی بــێ شــەرت و مەرجــی یاســا و فۆرمەکانــی هەڵاواردن دژبــە ئاراســتە جنســی و جنســییەتییەکان. بەڕەســمی ناســینی کۆمەڵگــەی پەلکەزێڕینــەکان. بــێ تــاوان پێناســەکردنی هەمــوو ئاراســتە جنســیەتییەکان و پابەندبوونــی بــێ شــەرت و مــەرج بــە هەمــوو مافەکانــی ژنــان لەئاســت جەســتە و چارەنووســی خۆیــان.
- مافــی دەنگدانــی گشــتی، یەکســان، ڕاســتەوخۆ و نهێنــی بــۆ هەمــوو کەســانی ســەرووی ٦١ ســاڵ بــە بــێ لەبەرچاوگرتنـی ڕەگـەز، ئاییـن، نەتـەوە و بیروباوەڕی سیاسـی. مافـی هـەر تاکێکـی سـەرووی ٨١ سـاڵ بـۆ هەڵبژێـردران لـە هــەر ناوەنــد و ئۆرگانێکــی نوێنەرایەتــی. یەکســانی کامڵــی مافــە یاســاییەکانی هەمــوو تاکــەکان لــە کوردســتان بــە بــێ لەبەرچاوگرتنــی نەتــەوە، ئاییــن، مــەرام و بــاوەڕی سیاســی ئـەوان. زمانـی کـوردی بەڕەسـمی لـە خوێندنـگا و زانکۆکانـی کوردسـتاندا دەوترێتـەوە و لـە ئیداراتی دەوڵەتـی و دامەزراوە کلتــووری و هونــەری و میدیاکانــدا بــەکار دەهێندرێــت. لــە کوردســتانی ئازادکــراودا پەنابەرانــی سیاســی بــە بــێ شــەرت و مــەرج وەردەگیرێــن. هــەر کرێکارێکــی کۆچبــەر و یــان هــەر پەنابەرێــک لــە مافــی کامــڵ و بەرابــەر لەگــەڵ باقــی دانیشــتووان بەهرەمەنــد دەبێــت.
- قەدەغەکردنـی کاری پیشـەیی بـۆ منداڵانـی ژێـر تەمەنـی ٨١ سـاڵ. زەمانەتکردنـی بەهرەمەندبوونـی هەمـوو منداڵان لــە پــەروەردە و تەندروســتی بەخۆڕایــی و دابینکردنــی سـامەت و شـادی و پێکهێنانـی بارودۆخـی گونجـاو بـۆ گەشـە و پشــکووتنی تواناکانیــان. بەتــاوان پێناســەکردنی هەرجــۆرە تەعەڕوز و دەسـتدرێژی سێکسـی بۆسـەر منداڵان و پاراسـتنی منداڵان لەلایەن حکوومەتی شـۆرایی لـە کوردسـتان. منداڵان بـە بـێ لەبەرچاوگرتنـی لەدایکبوونیـان بـەر لـە هاوسـەرگیری یــان دوای هاوســەرگیری، پێویســتە بەتــەواوی لــە مافــی یەکســان بەهرەمەنــد بــن.
- کەمکردنــەوەی مــاوەی کاری هەفتانــە بەالنیــزۆرەوە بــۆ ٥٣ ســەعات و دیاریکردنــی لانیکەم دوو ڕۆژ پشــووی بـەردەوام لـە هەفتـەدا. دیاریکردنـی لانیکەمـی حەقدەسـتی ڕەســمی بــە ڕەزایەتــی نوێنەرانــی هەڵبژێــردراوی کرێــکاران بەپێـی تێچـووی دابینکردنـی ژیانێکـی خۆشـبژێو و ئینسـانی و بردنەســەری بەپێــی ڕێــژەی ڕاســتەقینەی هەڵاوســان. ڕێگریکـردن لـە دەرکردنـی کرێـکاران لەلایـەن خاوەنـکارەوە. قەدەغەکردنـی شـەوکاری لـە هەمـوو شـوێنێک، بێجگەلـە ئەو شـوێنانەی کـە بەهـۆکاری تەکنیکی یـان ڕەفاهـی کۆمەڵایەتی، شـەوکاری تێیانـدا بابەتێکـی پێویسـتە. زەمانەتکردنـی ئیمەنـی و ســامەتی شــوێنی کار و هێنانەخــواری مەترســییەکانی شــوێنی کار بــۆ کەمرتیــن ئاســت، بیمــەی کامڵــی کرێــکاران لــە بەرابــەر زیــان و خەســاراتی ســەرچاوەگرتوو لــە کار. حەقدەســتی بەرابــەر بــۆ ژنــان و پیــاوان لــە بەرامبــەر کاری یەکســان. پێکهێنانــی هەیئەتەکانــی لێکۆڵینــەوەی کرێــکاری، کــە لەلایەن کرێکارانــەوە هەڵدەبژێردرێــن.
- دادوەر و دادگا و سیســتەمی دادوەری دەبێــت لــەڕووی یاسـاییەوە سـەربەخۆ بـن. بنەما لـە هەمـوو دادگاییکردنەکاندا بێتاوانبوونــی تۆمەتبــارە. بەهرەمەندبــوون لــە ئیمکاناتــی بەدواداچــوون و موحاکمــەی دادپەروەرانــە و هەبوونــی پارێــزەر مافــی هەمــوو تاکێکــە. هــەر جــۆرە ئەشــکەنجە، ترسـاندن، سـووکایەتی پێکـردن، گوشـاری دەروونـی و فکـری بۆسـەر تاکـەکان قەدەغەیـە و سـەرپێچی کـردن لێـی بەتـاوان هەژمــار دەکرێــت. هەرجــۆرە دانپێدانانێکــی زۆرەملــێ بــێ ئیعتبــارە.
- مافـی ژیـان سـەرەکیرتین مافـی ئینسـانە. سـزای سـێدارە و زیندانـی هەتاهەتایـی لـە هەمـوو بارودۆخێکـدا قەدەغەیە. ئینســانەکان پێویســتە لــە هــەر جــۆرە دەســتدرێژییەکی جەسـتەیی و دەروونـی پارێـزراو بـن.
- هەمــوو بەندکراوانــی سیاســی و عەقیدەتــی پێویســتە دەســتبەجێ و بــە بــێ شــەرت و مــەرج ئــازاد بکرێــن و بــە تــاوان زانینــی چالاکــی سیاســی پێویســتە قەدەغــە ڕاگەیەندرێــت.
- بڕیــاردەران و ئەنجامدەرانــی ســەرکوت و ئەزیــەت و ئــازاری خەڵــک پێویســتە دەســتگیر بکرێــن و لــە دادگای گشــتیدا موحاکمــە بکرێــن.
- ڕێگریکــردن لــە تێکــدان و لەناوبردنــی ژینگــە و ڕێوشـوێنی دەسـتبەجێ و بەرنامـەی درێژخایـەن بـۆ پاراسـتنی ژینگـە و سـەرچاوە گرنگەکانـی ئـاو و خـاک و هـەوای سالم؛
- دەسەڵاتی شــۆرایی خەڵکــی کوردســتان پشــتیوانی لــە بزووتنــەوەی کرێــکاری، سۆسیالیســتی و ئازادیخوازانــە لــە سەرانســەری جیهــان و پشــتیوانی لــە خەباتــی خەڵکــی کوردســتان لــە بەشــەکانی دیکــە بــۆ ئــازادی و ڕزگاری لــە ســتەمی نەتەوەیــی بــە ئەرکــی خــۆی دەزانێــت.
- گرتنــە ئیختیــاری ســەرجەم دامــەزراوە ســەنعەتی و بازرگانییەکانــی ســەربە ڕژیمــی کۆمــاری ئیسلامی. گرتنــە ئیختیــاری مەوقوفــات و ســەپاندنی ماڵیاتــی تەســاعودی بەســەر میــرات و دارایــی و داهاتەکانــی بەدەســتهاتوو لــە خاوەنداریەتــی بەســەر ئامــرازی بەرهەمهێنــان و ئاڵوگــۆڕ. چاوەدێریـی شـۆرا دێموکراتیکەکانـی خەڵـک بەسـەر بابەتـی دابەشــکردنی کاڵاکان.
شـۆرای هاوکاریـی هێـزە چـەپ و کۆمۆنیسـتەکانی کوردسـتان هــەوڵ دەدات هەمــوو خواســتەکان، مــاف و ئازادییەکانــی خەڵــک کــە بەشــێکی لــە مەنشــووری ســەرەوەدا هاتــووە بکرێنـە بنەمایـەک بـۆ داڕشـتنی یاسـای بنەڕەتـی دەسەڵاتی شــۆرایی خەڵــک لــە کوردســتان.
بزووتنـەوەی شۆڕشـگێڕانەی کوردسـتان بـە هەڵکردنـی ئاڵای داخوازیی ئازادیخوازانە و بەرابەری تەڵەبانەی خەڵکی کوردستان و بــە یەکگرتوویــی و هاوپشــتی لەگــەڵ بزووتنــەوەی کرێکاریــی ئێــران، بزووتنــەوەی ڕزگاری ژن و هەمــوو بزووتنــەوە پێشــڕەوە کۆمەڵایەتییــەکان و بزووتنـەوەی شۆڕشـگێڕانەی خەڵـک لـە سەرانسـەری ئێـران، بـۆ ڕووخاندنـی کۆمـاری ئیسلامی و دامەزراندنـی دەسەڵاتی شــۆرایی کرێــکاران و زەحمەتکێشــان و بێبەشــان و بــۆ پێکهێنانـی کۆمەڵگایەکـی ئـازاد و بەرابـەر کـە تێیدا سـەروەت و ســەرچاوە دەوڵەمەنــدە سرووشتییەکان لــە خزمــەت خۆشــبژێویی گشــتیدا بــن، خەبــات دەکات. بزووتنــەوەی شۆڕشــگێڕانەی کوردســتان مەرجــی پێشڕەوی و زامنی ســەرکەوتنی خــۆی لە یەکگرتوویــی و هاوپشـتی لەگەڵ بزووتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە سەرتاسەری ئێراندا دەبینێت.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە