نوقمبوونی کەشتییەکی موسافیرهەڵگر لە ئەندۆنێزی
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

بەوتەی ڕێکخراوەکانی فریاکەوتنی ئەندۆنێزی، لەئەنجامی نوقمبوونی کەشتییەکی موسافیربەری لە نزیک دوورگەی بالی کە هەڵگری ٦٥ موسافیر بووە، لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها بەپێی دوایین ئاماری ڕاگەیەندراو، ٣٠ کەس لە سەرنشینانی ئەم کەشتییە بێسەروشوێن بوون. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی نیشتمانی ئەندۆنێزی، کەشتی “کەی ئێم پی تۆنۆ پڕاتما جایا” نیو سەعات دوای ئەوەیکە بەندەری بانیوانگی لە پارێزگای “جاوای ڕۆژهەڵات” جێهێشتووە، نوقم بووە.