
ڕێكخراوی “یونیسێف”ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لانیكه‌م ١٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كان، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووا كوژراون و یاخود به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یانه‌وه، شێوێندراون و ئاواره بوونه.
ڕێكخراوی یونیسێف ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له هه‌ر ١٥ خوله‌كێكدا، منداڵێك ده‌كوژرێت یان ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌روه‌ها له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا منداڵێك ئاواره ده‌بێت. ڕێكخراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ٢٢٠ میلیۆن منداڵ له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ و ململانێكان. ئه‌و ڕێكخراوه دەشڵێت، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا، ١٢ ملیۆن منداڵ له له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا ئاواره بوونه و ٤٠ هه‌زاریش بریندار بوونه و نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زاری دیكه‌یش كوژراون.