فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٩٩ بەندکراو لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە زیندانەکانی ڕژیم
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

بەپێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لەماوەی یەک مانگ واتە لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانەوە هەتا ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لانیکەم ٩٩ بەندکراو لە زینداەکانی ڕژیم ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، ١٦ کەسیان بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی بوون کە لەوانە، “مۆجاهێد کورکور” لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، “مەجید موسەیبی”، “محەممەدئەمین مەهدەوی شایستە”، “ئیسماعیل فکری”، “ئیدریس ئاڵی”، “ئازاد شۆجاعی” و “ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ” بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” و “حەفیزە بەلووچ زێهی” و ٨ کەسی دیکە کە شۆناسیان نادیارە، بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامێتی لە گرووپەکانی توندڕۆی ئیسلامی” ئێعدام کراون. هەروەها لانیکەم ٢ ژن لە زیندانەکانی قزڵحیسار و ناوەندیی قۆم بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “هاوکاری و ئەندامێتی لە گرووپەکانی توندڕۆی ئیسلامی” ئێعدام کراون.