فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی وەهاب عەلیزادە بەدوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

لەگەڵ تێپەڕ بوونی پێنج ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی وەهاب عەلیزادە ، خەڵکی ئاوایی “دوکانا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو بەردەست نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەری دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن. شایانی باسە، وەهاب عەلیزادە لەو ماوەیەدا تەنیا یەکجار پەیوەندی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامداوە. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەدواداچوونی بنەماڵەی وەهاب عەلیزادە بۆ ئاگادار بوونیان لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.