فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژران و برینداربوونی بە دەیان کەس لە غەززە بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئیسڕائیل
هەینی ۱۳-۰۴-۱۴۰۴   |  04-07-2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٣٧ کەس کوژراون و ٩٠ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە، ١٥ کەس لە کاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە. هەروەها لەکاتی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانە و خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە، ٢٢ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە بەشێک لەوانە منداڵ بوون. جێگای ئاماژەیە، لە دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ەوە، زیاتر لە ٥٦ هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و نزیکەی ١٣٢ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.