دەستبەسەر کران و ڕاگوێزرانی دیاکۆ میری بۆ شوێنێکی نادیار
شەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۴   |  05-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “دیاکۆ میری”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دیاکۆ میری لە ماوەی دەستبەسەر کراندا تەنها یەکجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و پێیانی ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.