چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیان لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا
یەکشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۴   |  06-07-2025

بەدوای ڕووداوی لافاوی چاوەڕوان نەکراو لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا، ٥١ کەس لەوانە ١٥ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و گەڕان بەدوای ڕزگاربووان هەروا درێژەی هەیە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی لەحاڵێکدا کە ئاستی ئاو لە ڕووباری گوادالۆپ لە کەمتر لە یەک سەعات بۆ ٨ میتر بەرزببووەوە، زۆربەی خەڵک لەخەو دابوون. هاوکات کاربەدەستانی شارستانی “کِر” ڕایانگەیاندووە کە ٢٧ منداڵ لە کەمپێکی لاوانی کریستیانی هەڵکەوتوو لە نزیک ئەم ڕووبارە، بێسەروشوێن بوون و ٨٥٠ کەسیش ڕزگار کراون.