
پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “محەممەدنەقی ئازادی” خەڵكی ئیلام، لە یەكێک لە گەڕەكەكانی ئەم شاره بە بەكارهێنانی چەكی كۆڵت، هاوژینەكەی بە ناوی “سدیقە ڕۆستەمی” و ژنخوشكەكەی بە ناوی “لەیلا ڕۆستەمی” كوشتووە. لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا، ئەندامێكی دەیكە بنەماڵەكە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لەم بنەماڵەیە، نەقی ئازادی كە پێشینەی تاوان و توندوتیژی خێزانی هەیە، دوو ساڵی ڕابردووی لە زیندان تێپەڕاندبوو. شایانی باسە، سدیقە ڕۆستەمی، ژنی دووهەمی ناوبراو، دوای بەندكرانی نەقی ویستوویەتی لێی جیا ببێتەوە. بكوژ دوای كوشتنی هاوژین و ژنخوشكەكەی و برینداركردنی یەكێک دیكە لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە خۆیشی هەر بەو چەكە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.