برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
سێشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۴   |  08-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ١٣ی پوشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “رزگار محەمەدی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خێزاندار، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە دوای بریندار بوونی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژەیە، کۆڵبەری یەکێکە لە مەترسیدارترین و سەختترین کارەکان لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان و خەڵک بە هۆی هەژاری و گوشاری توندی ئابوری و نەبوونی هەلی کار ڕوو لەم کارە مەترسیدارە دەکەن.