
ڕۆژی دووشەممە ۱۶ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئەمجەد گەریاخیز” چالاکی کرێکاری تەمەن ۴۲ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ۶ مانگ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە گواسترایەوە.
ئەمجەد گەریاخیز ماوەیەک پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاندانی بازاڕییان و کاسبکاران بۆ مانگرتن” حوکمی شەش مانگ بەندکران و سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو. نیشانەی ئەنجامی ئەو تۆمەتە لە لایەن ئەمجەد گەریاخیز، ڕۆڵگێڕانی ناوبراو لە مانگرتنەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەنیشانەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە حوکمی ئێعدامی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی” نێو بردرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەمجەد گەریاخیز لە ماوەی ۳۵ ڕۆژ دەستبەسەربوونیدا لە مافە سەرەکییەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دەرمان و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ڕێبەندانی پارەکە، بە بەکارھێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابوویەوە.