فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ئێعدام و ٧٥ ساڵ زیندان بەسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان
سێشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۴   |  08-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “تەیفوور سەلیمی بابامیری” تەمەن ٤٧ ساڵ، “سۆران قاسمیٔ تەمەن ٢٨ ساڵ، “پژمان سوڵتانی” تەمەن ٣٠ ساڵ، “کاوە ساڵحی” تەمەن ٤٠ ساڵ و “ڕزگار بابامیری” تەمەن ٤٢ ساڵ، هەر یەک لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتەکانی “بەغی” و “موحاربه” حوکمی ئێعدام و بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گروپە تیرۆریستییەکان” هەر یەک بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
شایانی باسە کە هەر یەک لە سۆران قاسمی، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانی بە سێ جار سزای سێدارە، ڕزگار بابامیری بە دوو جار حوکمی ئێعدام و “تەیفوور سەلیمی بابامیری” کە ئێستا بە بارمتەی پێنج ملیاردی ئازاد کراوە، بە جارێک حوکمی ئێعدام مەحکووم کراون. ئەم حوکمە  ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بە شێوەی فەرمی بە پارێزەکانی ناوبراوان ڕاگەیێندراوە. لەم نێوانەدا پژمان سوڵتانی پێشتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە لاوانی پارێزگای ورمێ، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هاوکات دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پێنج تۆمەتباری سیاسیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “هێمن کرمانج”، “ئەحمەد مامزادە” تەمەن ٦٥ ساڵ، “ئەبوبەکر مامزادە” تەمەن ٥٣ ساڵ، “جەلیل مەولوودی” و “جوامێر مام خوسرەوی”، تەمەن ٥٠ ساڵ بەڕێوە چووە.