فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٧ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە مەشهەد
چوارشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۴   |  09-07-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکارانی ناوەندێکی بەرهەمهێنان لە شاری مەشهەد،لانیکەم ٧ کرێکار بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە لە نزیک گۆڕەپانی “سپادشەهر”ی مەشهەد بەدوای تسادۆف لەگەل وانێتێک ڕوویداوە و پاسەکە وەرگەڕاوە. شایانی باسە، ئەم کرێکارانە بەدوای هێنانە دەرێیان لە پاسەکە، لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەکی مەشهەد.