بەڕێوەچوونی سێ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی تاران، مەشهەد و ڕەشت
چوارشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۴   |  09-07-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لانیکەم سێ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی تاران، مەشهەد و ڕەشت بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دوو بەندکراوی سیسی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری تاران و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی وێنەی ڕۆڵەکانیان و چەند دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “نا بۆ ئێعدام”، خوازیاری ڕاگیرانی حوکمی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە بوون. هەروەها ژمارەیەک لە خاوەن نانواخانەکانی مەشهەد و ڕەشت، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.