فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ماشین سازی ئەراک
چوارشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۴   |  09-07-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە لە ماشین سازی ئەراک، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکانیان لەکاتی خۆیدا، بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستیان لەکار کێشایەوە و لە ساڵۆنی غەزاخۆری ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
کرێکارانی ناڕازی ماشین سازی ئەراک ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای بارودۆخی سەختی کار، کارفەرما حەقدەست و مەزایاکانمان لەسەر وەختی خۆی پەرداخت ناکات. هەروەها حەقی زێدەکاری هەندێ لە هاوکارەکانمان وەکوو ئەندامانی پێشووی شوڕای کرێکاری کە لەسەر بڕیاری کارفەرما هەڵوەشێندرابوویەوە، پەرداخت ناکرێ. لە لایەکی دیکەوە، کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە بیمەی تەکمیلی و قێستی بانکی کرێکاران هەروا ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.