فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
چوارشەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۴   |  09-07-2025

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری شنۆ، لانیکەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مەنسور فەراش و مەحمود قادری” خەڵکی ئاوایی “سەرگیز” و “کاوە خاکی نەهاد” خەڵکی ئاوای “سۆفیان”ی سەر بە شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەمال حسێن نژاد” خەڵکی ئاوایی “سەرگیز”ی شنۆ دەستبەسەر کراوە.