ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
پێنجشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۴   |  10-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی “ئەمین شوکری پور” خەڵکی ئاوایی زەردەڵانی سەر بە شاری هەلیلانی پارێزگای ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.
ناوبراو پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە ” مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێندرابوو.