نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی فەردین مەولودی بەدوای دەستبەسەر کرانی
پێنجشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۴   |  10-07-2025

بەپێی زانیارییەکان، فەردین مەولودی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، زیاتر لە ٢٥ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. شایانی باسە، فەردین مەولودی پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەولودی ڕایگەیاندووە، لەم ماوەیەدا فەردین لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و بەرپرسانی ئەمنی هیچ جۆرە وڵام و ڕونکردنەوەیەکیان پێشکەش بە بنەماڵەکەی نەکردووە و ئەم دۆخەش نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەوی لێکەوتووەتەوە.