فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی باوک و کوڕێک لە پیرانشار
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “عەزیز خزری”، تەمەن ٥٧ ساڵ و “زانیار خزری” تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵكی گوندی “ئەندیزێ”ی سەر بە پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم دوو هاووڵاتییەیان بە بێ هیچ هۆکارێک لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر كردووە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.