فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی میلیۆنی کرێکاران لە هێند
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بە دەیان میلیۆن کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری گشتی و گواستنەوە لە وڵاتی هێند، لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتەکانی پارتی دەسەڵاتدار و زیادنەکرانی حەقدەستەکانیان، دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کرێکارانە لەحاڵێکدا مانیان گرتووە کە سەرەڕای کێشە و گرفتەکانیان لەبواری کەمبوونی حقدەست و مەزایاکانیان، لەگەڵ چەندین پەسەندکراوی نوێی دەوڵەت لە بوارەکانی، کەمکرانەوەی حقووق، گرێبەستی کارمەندان و بەکاتی کردنی هێزی کار، بەرەوڕوو بوونەتەوە. شایانی باسە، ئەم ناڕەزایەتییانە بۆماوەی چەند ڕۆژ درێژەی دەبێ و بەشێک لە کارمەندانی بانکەکانی دەوڵەتیش بەو مانگرتنە پەیوەست دەبن.