دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “مەنسوور ڕەحیمی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵكی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی باوكی دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان هاوكات لەگەڵ دەستبەسەركردنی مەنسوور ڕەحیمی، دەستیان بەسەر هەموو كەلوپەلی ئەلەكترۆنیكی ئەندامانی بنەماڵەی ئەم چالاكە مەدەنییەدا گرتووە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.