فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برسی ڕاگرتنی بە ئەنقەستی خەڵکی غەززە لە لایەن سپای ئیسڕائیل
شەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۴   |  12-07-2025

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێێدا هاتووە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی غەززە تووشی بەدخۆراکی بوون. ڕوونیشی کردووەتەوە، لە کلینیکەکەی مەواسی لە باشووری کەرتی غەززە و کلینیکی پزیشکانی بێسنوور لە باکووری غەززە، زۆرترین حاڵەتی بەدخۆراکی تۆمارکراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا ئەو دوو کلینیکە چارەسەر بۆ زیاتر لە ٧٠٠ ژنی دووگیان و  نزیکەی ٥٠٠ منداڵ کە بەدەست بەدخۆراکی توند و مامناوەندەوە گیرۆدەن، دەکەن.  ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ژمارەی تووشبووان لە کلینیکی شاری غەززە، نزیکەی چوار هێندە زیادی کردووە، لە مانگی جۆزەردان ٢٩٣ حاڵەت بووە، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨٣ حاڵەت. محەممەد ئەبو موغیسیب، جێگری ڕێکخەری پزیشکی ڕێکخراوەکە لە غەززە ڕایگەیاندووە، “برسیکردنی خەڵک لە غەززە بە ئەنقەستە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگە بدەن خۆراک بچێتە ناو غەززە، سبەی ئەم کارە کۆتایی دێت.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، زیاتر لە دوو مانگە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی کردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بدەن لە مەترسیی برسیەتی لە سەرانسەری کەرتی غەززە.