ئێعدامی بەندکراوێک لەبەر چاوی خەڵک لە شاری بۆکان
شەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۴   |  12-07-2025

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئیلیا خەلیفەزادە” تەمەن ٢٠ ساڵ، لەبەرچاوی خەڵک لە شاری بۆکان ئێعدام کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیلیا خەلیفەزادە لە مانگی بەفرانباری پارەکە بە تاوانی “دەستدرێژی سێکسی” بۆ سەر کچێکی ٦ ساڵ تەمەن بە ناوی “نیان چەڵەبیان” دانیشتووی شاری بۆکان، دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم لەمشارە بە ئێعدام لەبەر چاوی خەڵک مەحکووم کرابوو. شایانی باسە، سێ کەسی دیکە لە پێوەند لەگەڵ ئەم پەروەندەیە بە ناوەکانی “کەیوان چەڵەبیان” باوکی نیان، “شاناز مەحموودی” خەڵکی دیواندەرە و “ئەسرین خەلیفە زادە” خەڵکی شاری سەقز، هەرکام بە ١٥ سال زیندانی داسەپێندراو مەحکووم کراون.