نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە لێوارئاوەکانی دۆمینیکەن
شەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۴   |  12-07-2025

بەرگری شارستانی دۆمینیکەن ڕایگەیاندووە، بەلەمێکی کۆچبەران کە بە ٤٠ سەرنشینەوە بەرەو پۆرتۆریکۆی سەر بە ئەمەریکا دەچوو، لە لێوارئاوەکانی دۆمینیکەن نوقمبووە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە توانیویانه ١٧ کەس لە مردن ڕزگار بکەن.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ناوەندێکی تازەی بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە فلۆریدا کردەوە. ناوەندەکە، جێگەی نزیکەی ٣ هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە.