فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەجاد حائێری لە شاری دەماوەند
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەجاد حائێری هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، لە ماڵی دایک و باوکی خۆی لە شاری دەماوەند دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی حائێری، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندیەکی کورتماوەی تەلەفۆنیدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی ڕاگەیاندووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاژماەیە، ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی و برای سەجاد حائێری، سزای بەندکرانەکەی خۆی لە بەندی گشتی زیندانی قزڵحیساری کەرەج تێپەڕ دەکات. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۰ی گوڵانی ١٤٠٢، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی، بۆ زیندان گواسترابوویەوە.