دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەرسەلان شێخ بۆزینی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی گوندی “بێمزوورتێ”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. جێگای ئاماژەیە، هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.