فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە کەنگاوەر
دوشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۴   |  14-07-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۳ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئیحسان خەزایی” لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و برای عێرفان خەزایی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و هاوژینەکەی “نێدا کاریگەر”، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان و بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیاتر لە ۶۰ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ لێدانی دایک و برای عیرفان خەزایی (یەزدان خەزایی)، دەستیان بەسەر مۆبایلی دایک و باوکی عیرفان ئێحسان و یەزدان خەزایی و نێدا کاریگەردا گرتووە. جێگای ئاماژەیە، عیرفان خەزایی، گەنجی تەمەن ۳۰ ساڵی خەڵکی شاری کەنگاوەر، ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕەوتی سەرهەڵدانی خەڵک لە شەهریاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەستدا. تەرمی ناوبراو چەندین کیلۆمەتر دوور لە زێدەکەی لە گۆڕستانی شەهریار بە خاک سپێردرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.